AP ١٤٠٥ ڕەزبەر ١٥ ١٤:٠٤

قاڵیباف: دوژمن دەیەوێت بشێوی لە ئێران بنێتەوە

قاڵیباف: دوژمن دەیەوێت بشێوی لە ئێران بنێتەوە

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، جەختی لەوە کردەوە کە دوژمن تیشکی خستۆتە سەر کردەوەی توندوتیژی لە ناوخۆی وڵاتدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قاڵیباف لە دیدار لەگەڵ فەرماندەی هیزی پۆلیسی ئێران وتی : ئەم پیلانەی دوژمن دایڕشتووە نیشانی دەدات کە دەبێت یەکمایەتی سەرەکیمان هەوڵدان بێت بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی ناوخۆ.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئەحمەد ڕەزا ڕەدان، فەرماندەیی ئاسایشی نیشتمانی و ئەندامانی ستافی فەرماندەیی، لەگەڵ محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی کۆبووەوە و گفتوگۆیان کرد.
قاڵیباف بە ئاماژەدان بە هێرشی سەربازی قورس و بەرفراوانی ئەمریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی لە شەڕی ٤٠ ڕۆژەدا وتی: ئەمریکییەکان لەم شەڕەدا درکیان بەوە کرد کە ناتوانن بەم کردارە سەربازییانە زیان بە ئێران بگەیەنن و هەر بەو هۆیەشەوە ڕێگری دروست بووە. هەر بۆیەش گوشاری جددی و بنەڕەتییان لەسەر ئێران لەسەر پرسە ئابوورییەکان و تێکدانی ئاسایشی ناوخۆی وڵات چڕ کردووەتەوە.

قالیباف جەختی لەوە کردەوە کە پیلانی داڕێژراوی دوژمن لەسەر کردەوەی توندوتیژانە لە ناوخۆی وڵاتدایە و وتی: دیزاین و پلانی ئەم دوژمنە نیشان دەدات کە پێویستە ئەولەویەتی سەرەکیمان هەوڵدان بۆ باشترکردنی خۆڕاگری ئابووری و دەستەبەرکردنی ئاسایشی ناوخۆش بێت.

News ID 60568

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha